🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

چوارچێوەی هەماهەنگی عەلی زەیدی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت کاندید دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/27 22:47

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی، کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ڕاگەیاند.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە کۆشکی حکومی لە بەغدا ئەنجامدا، کە ڕەمزییەتێکە بۆ بەردەوامیی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بارەگای دەسەڵاتی جێبەجێکردن کە لە ئیرادەی گەلی عێراقمانەوە سەرچاوە دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی ئەو کارانەیان کرد کە حکومەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا پێشکەشی کردووە، لە ئەدای نیشتمانی و بەرپرسیارانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئابووری و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها ئەوەی لە بەرنامەی حکومەتدا بەدیهاتووە بەتایبەت لەسەر ڕێڕەوی گەشەپێدان، و گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتی عێراقی بە سیستەمە سیاسی و هەڵبژاردنەکەی کە بە ڕوونی لە ڕێگەی بەشداری فراوان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ڕابردوودا دەرکەوت".

هەروەها وتیشی "چوارچێوەی هەماهەنگی بەرز نرخاندی ئەو هەڵوێستە مێژووییە بەرپرسیارانەیەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری کامل مالیکی، و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان محەمەد شیاع سودانی، لە ڕێگەی دەستبەرداربوون لە کاندیدکردنیان بۆ سەرۆکایەتی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، لە هەنگاوێکدا کە پەرۆشییان بۆ بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان دوپات دەکاتەوە، و ئاسانکاری بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی دەکات، هەروەها بۆ ڕەخساندنی دەرفەت لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی ئەو کاندیدەی کە تایبەتمەندییە داواکراوەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی تێدایە و لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغەکە و تەحەددییەکانیدا بگونجێت".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای تاوتوێکردنی ناوی کاندیدەکان، عەلی زەیدی هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی کوتلەی چوارچێوەی هەماهەنگی، وەک گەورەترین کوتلە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)