بەغدا – INA - یاسر عامر
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی بەغدا بەمەبەستی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بەردەوامن.
پەیامنێرمان وتی: ئامادەکارییەکان لە ئارادان بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی بەغدا بۆ ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایەق زەیدان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی گەیشتنە کۆشکی بەغدا و لەلایەن سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی-یەوە پێشوازییان لێکرا.
هەروەها وتیشی: جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان، ئەویش گەیشتە کۆشکی بەغدا.
جەختیشی کردەوە کە: بە فەرمی ناوی هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕانەگەیەندراوە، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.