بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، 3 یاری لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی 31ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچوون، کە تێیدا کەرخ ڕووبەڕووی کارەبا بووەوە، و قوە جەوییە بەرامبەر یانەی نەورۆز یاری کرد، لەکاتێکدا نەوت ڕووبەڕووی یانەی زاخۆ بووەوە.
کەرخ سەرکەوتنی بەسەر کارەبا بەدەستهێنا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، سوهەیب ڕەعد لە خولەکی 11 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، و مامادۆ سۆرۆ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 26 و 48 زیادکرد، لە بەرامبەردا لۆکاس سانتۆس تاکە گۆڵەکەی کارەبای لە خولەکی 78 تۆمارکرد.
بەو سەرکەوتنە، کەرخ کۆی خاڵەکانی بۆ 49 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی حەوتەمدایە، لەکاتێکدا کارەبا بە 30 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەم مایەوە.
لە ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمدا، قوە جەوییە و نەورۆز بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون، ئۆگنجین مرسیچ لە خولەکی 17 گۆڵی پێشەنگی بۆ نەورۆز تۆمارکرد، پێش ئەوەی موهەنەد ئەبو تەها لە خولەکی 68 گۆڵی یەکسانبوون بۆ جەوییە تۆماربکات.
بەو ئەنجامە، جەوییە لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەردەوام بوو بە 71 خاڵ، و نەورۆزیش کۆی خاڵەکانی بۆ 44 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی نۆیەمدا جێگیر بوو.
سەبارەت بە یاری سێیەم، ئەویش بە یەکسانبوونی ئەرێنی بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک لە نێوان نەوت و زاخۆ کۆتایی هات، ئامادۆ مۆتاری لە خولەکی 26 گۆڵی بۆ نەوت تۆمارکرد، لەکاتێکدا ئاسۆ ڕۆستەم لە خولەکی 59 ئەنجامەکەی بۆ زاخۆ یەکسانکردەوە.
نەوت کۆی خاڵەکانی بۆ 39 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دوازدەمدایە، لەکاتێکدا زاخۆ بە 48 خاڵ گەیشتە پلەی هەشتەم.