بەغدا ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، ڕاسپاردەی دا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوچەی سەوز بە ڕووی هاتووچۆی هاووڵاتییاندا لە ئەمڕۆوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی ڕاسپاردەی داوە بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوچەی سەوز بە ڕووی هاتووچۆی هاووڵاتییاندا، ئەمەش لە کاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەست پێ دەکات.