🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تاوانەکانی کەرخ: 6 ساڵ زیندانی بۆ دوو تاوانبار بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/27 12:59

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ دوو ئافرەتی تاوانبار بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە بەغدا دەرکرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "دادگای تاوانەکانی کەرخ حوکمی شەش ساڵ زیندانی بۆ دوو تاوانبار بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەرکرد"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "تاوانباری یەکەم (دایکەکە) هەستاوە بە فرۆشتنی کۆرپە تازە لەدایکبووەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ تاوانبارێکی دیکە، لە بەرامبەر بڕی هەشت ملیۆن دینار لە بەغدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "حوکمەکە بەرامبەریان بەپێی حوکمەکانی ماددەی 6/ یەکەم و پێنجەم لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012، و بە پاڵپشت بە ماددەکانی بەشداری 47 و 48 و 49 لە یاسای سزادان لەگەڵ سوودوەرگرتن لە حوکمەکانی ماددەی 132/ 2 لە هەمان یاسا دەرکراوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)