بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "نەسیر کەریم قاسم، سەرۆکی تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە و کارایی وزە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند.
تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە کار لەسەر ستراتیژییەکی نوێ دەکات بۆ گۆڕینی سیستەمی دابینکردنی کارەبا لە عێراق، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانە بە ڕێژەی 50% و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە تۆڕی نیشتمانی بە هەمان ڕێژە، ئەم پلانە بە کاراکردنی وزەی خۆر لە 535 باڵەخانەی حکومی دەستی پێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 250 قوتابخانە و بنکەی تەندروستی سیستەمەکەیان بۆ بەستراوە، ئەمەش وەک هەنگاوی یەکەم بۆ داپۆشینی بەشێکی زۆر لە کۆی 20 هەزار باڵەخانە حکومییەکانی وڵات.
ووتیشی : نەهێشتنی کێشە تەکنیکییەکانی وەک بەفیڕۆچوونی وزە لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی سیستەمی "بەرهەمهێنانی ناوەندی" دەبێت، بە جۆرێک کە وێستگەکانی وزەی خۆر لە نزیک شوێنی بەکارهێنان لە قەزا و ناحیەکان جێگیر دەکرێن، ئەمەش نەک تەنها 99%ی کێشەکانی گواستنەوە چارەسەر دەکات، بەڵکو لە ڕێگەی پێوەری زیرەک و چاودێری ئەلیکترۆنییەوە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات.
راشیگەیاند : هاوتەریب لەگەڵ ئەم هەنگاوانە، بانکی ناوەندی پاڵپشتی دارایی بۆ هاووڵاتیان تەرخان کردووە تا لە ڕێگەی قەرزی ئاسانەوە سوود لەم تەکنەلۆژیایە وەربگرن.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە جگە لە لایەنە خزمەتگوزارییەکەی، دەبێتە هەوێنێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەندازیارانی گەنج و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە گەورەیەی کە لە ئێستادا لە وزەی کارەبادا بوونی هەیە.