🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بارانبارین پێشبینییەکان بەرز دەکاتەوە.. وەزارەتی بازرگانی چاوەڕێی بەرهەمهێنانی 5 ملیۆن تۆن گەنم دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/26 23:08

بەغدا – INA - محەمەد تالبی

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بازرگانی، پێشبینیکرد کە بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە، لە وەرزی ساغکردنەوەی ئەمساڵدا بڕی بەرهەمهێنانی گەنم بگاتە 5 ملیۆن تۆن.

حەیدەر نووری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانەوە دانراوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەم وەرزی گەنم لە نێوان 4 بۆ 4.5 ملیۆن تۆن بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : لەوانەیە بڕی بەرهەمەکە بگاتە 5 ملیۆن تۆن یان زیاتریش، ئەگەر حکومەت بڕیار بدات ئەو بەرهەمانەش وەربگرێت کە لە دەرەوەی پلانە فەرمییەکە چێندراون.

ڕوونیشیکردەوە : ئەم بابەتە ئەگەری هەیە، بەتایبەت بەهۆی زۆریی بارانبارینی ئەمساڵ، کە وایکردووە هەندێک لە جووتیاران پشت بە ئاوی باران ببەستن بۆ کێڵگەکانیان، سەرەڕای ئەوەی لە ناو پلانە سەرەکییەکەدا نەبووە.

"گەرعاوی "باسی لەوەش کرد کە ئەو بەرهەمەی لەو زەوییانەوە دێت، لە ناو بڕی 4 ملیۆن تۆنەکەدا ئەژمار نەکراوە، بۆیە ئەگەر حکومەت بڕیار بدات بیانگرێتەوە، ئەوا کۆی بەرهەمەکە بۆ 5 ملیۆن تۆن بەرز دەبێتەوە.

هەروەک جەختی کردەوە کە کۆمپانیاکە وەک هەموو ساڵێک مەرج و ڕێسای جێگیری هەیە بۆ وەرگرتنی گەنمەکە، وەک ڕێژەی پاکی و شێ و وردەکارییەکانی تر،ئاماژەی بەوەشکرد کە دیاریکردنی جۆری کشتوکاڵەکە، چ بە شێوازی ڕشێنەر بێت یان هەر ڕێگەیەکی تر، لە پسپۆڕی کۆمپانیاکە نییە، بەڵکو وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان ئەو پلانەیان بە تەواوی بۆ ناردوون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)