🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەرکووک: سبەی دووشەممە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا و هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە کرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/26 22:50

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،پارێزگای کەرکووک، ڕایگەیاند کە سبەی دووشەممە ماتەمینی گشتی دەبێت، هەروەها بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاتنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بۆ ناو شار لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو.

"عەلی قەساب" سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنی نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "محەمەد سەمعان ئاغا"پارێزگاری کەرکووک، لەگەڵ "ئەرجان محەمەد ڕەشید" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک، سەردانی بریندارانی ڕووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێنیان کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد : پارێزگاری کەرکووک ئامادەیی پارێزگاکەی دەربڕیوە بۆ ڕەوانەکردنی بریندارەکان بۆ وڵاتی تورکیا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک.

هەروەک وتیشی: پارێزگار ڕێنمایی داوە بە سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی و فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک و هاتووچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە ڕێگری بکەن لە هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بۆ ناو شاری کەرکووک لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە سبەی دووشەممە لە کەرکووک ماتەمینی گشتی بێت، هەروەها بڕیاردراوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناو باڵەخانەی پارێزگا پێشوازی لە هیچ پیرۆزباییەک نەکرێت، وەک هاوسۆزییەک بۆ کەسوکاری قوربانیان و بریندارەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)