بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵدا گرت کە بڕێکی زۆر دەرمانی بۆ مەبەستی قاچاخچێتی لە پارێزگای دیالە تێدابووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : کە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوەکانی قاچاخچێتی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاووڵاتییان، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دیالە توانییان دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تەڕێلە) دا بگرن کە بڕێکی زۆر دەرمانی بۆ کاری قاچاخی تێدابووە لە سنووری ناحیەی عەبارە.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی یاسایی لە دادوەر ئەنجامدراوە.