کەرکووک - INA - ڕوودی ئەنوەر
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای کەرکووک، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 13کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) زانیاری ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە : کە ڕووداوێکی گەورە لە ناوچەی دەروازە لە باکووری شاری کەرکووک ڕوویدا، دوای ئەوەی شۆفێری بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا.
ئەوەشی خستە ڕوو: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان و گوتەی شایەتحاڵان و سەرچاوە پزیشکییەکان، ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و برینداربوونی 13 کەسی دیکە، جگە لەوەی زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.