بەدواداچوون- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان،جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی.
وەزیر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد: کە پاکستان پابەندە بە هەنگاونان بەرەو پێش لە هەوڵەکانیدا لەپێناو ئاشتی.
هەروەک وتیشی، کۆتایی بە سنووردارکردنی هاتووچۆ لە دەوروبەری هوتێل سێرینا و ناوچەی سوور لە ئیسلام ئابادی پایتەخت هێنراوە.
جێی ئاماژەیە، ئیسحاق دار ،وەزیری دەرەوەی پاکستان،دوێنێ جەختی لە بەردەوامی هەوڵەکان کردبووەوە بۆ ئاسانکاری لە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی.