بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "عەممار حەکیم"سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی و ،هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "سەید عەممار حەکیم"سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە،هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد، لە دیدارەکەدا باس لە پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، حەکیم ، جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان و تێنەپەڕاندنیان کردووەتەوە، هەروەک داوای "دەستگرتن بە یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، ئاماژەی بەوەشداوە :کە چوارچێوەکە لە قۆناغی ڕابردوودا نموونەیەکی سیاسی گرنگی پێشکەش کردووە.
سەید حەکیم جەختیشی لەسەر پێویستی نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەی گەورە بەو شێوەیەی کە شایستەیەتی و بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ هەموو گەلی عێراق بەدی دەهێنێت کردەوە.
هەروەک حەکیم ئاماژەی بە گرنگی ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێگریگرتن لە خلیسکانی ناوچەکە بەرەو پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان کرد، و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەرامبەر بەم ململانێیە هەڵبگرێت کە کاریگەرییەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهاندا ڕەنگی داوەتەوە.