بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستبەسەرداگرتنی 5 کۆنتێنەری راگەیاند کە ئامادەکرابوون بۆ قاچاخچێتی لە دەروازەی بەندەری ئوم قەسری باکوور.
عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیاید ڕایگەیاند: بەناردنی زانیاری لەلایەن فەریق "عومەر عەدنان وائیلی "سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئوم قەسر، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی بەندەری ئوم قەسری باکوور توانی پێنج کۆنتێنەر دەستبەسەردا بگرێت کە تایبەت بوون بە ماتۆڕسکیلی جۆراوجۆر و هاوردەکردنیان قەدەغەیە و ئامادەکرابوون بۆ قاچاخچێتی.
ئاماژەی بەوەش کردوە : کە لیژنەیەک بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنرا و کۆنووسێکی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی ڕێکخرا، و کۆنتێنەرەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسری باکوور کران بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.