بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی، ڕایگەیاند کە یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی ئەشرەف بەڕێکەوتووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە: یەکەم گەشتی سەر بە هێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف دەستیپێکرد،هەروەها ڕوونیکردووەتەوە کە ئەمە سێیەمین گەشتی نێودەوڵەتییە کە دوای ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی جەنگی سەپێندراوەوە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش نیشانەی گەڕانەوەی پلەبەندی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو : کە هەفتانە 3 گەشتی ئاسمانی لە نێوان تاران و نەجەفی ئەشرەف و بەپێچەوانەشەوە ئەنجام بدرێت.