بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕۆژنامەی "تایمز" لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە داتاکانی گەشتە دەریاییەکان، ڕایگەیاند کە زیاتر لە 600 کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە: زیاتر لە 600 کەشتیی بازرگانی گەورە تا ئێستاش لە گەرووی هورمزدا ماونەتەوە و ناتوانن جووڵە بکەن.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: ئێران ئەو کەشتییانەی کە مۆڵەتی تێپەڕبوونیان هەیە، ئاراستەیان دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاوەکانی ئێرانەوە بە دەوری دوورگەی 'لارک'دا تێپەڕن.