🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پەروەردە: نزیکەی 10 ملیۆن قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/26 12:23

بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی (2025-2026) خولی یەکەم لە سەرتاسەری وڵات دەستیپێکردووە و تێیدا نزیکەی 10 ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن (پۆلە ناکۆتاکان) بەشداری دەکەن.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی پەروەردە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :دوێنێ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سەرەتایی دەستیپێکرد، و ئەمڕۆ یەکشەممە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی و ناوەندی دەستیپێکرد.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : "ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری پەروەردە بەوەکالەت،جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکان کراون بۆ دابینکردنی کەشێکی گونجاو و ئارام بۆ قوتابیان، هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئەنجامی باڵای بۆ هەمووان خواست.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)