🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستەی گومرگ سێ ڕێکار بۆ چاودێریکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان دەگرێتەبەر

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/26 12:08

بەغداد – واع

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگ، ثامر قاسم داود، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2026 بۆ پاڵپشتی کەرتی پیشەسازی، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی لێخۆشبوونی گومرگی و باج بۆ کەرەستە خاوەکان و هێڵەکانی بەرهەمهێنان.

ئاماژەی بەوەشکرد : کە پڕۆژەکان بەپێی یاسای وەبەرهێنان و گەشەپێدان بۆ ماوەی دە ساڵ لە لێخۆشبوونی تەواو سوودمەند دەبن،دوای ئەو ماوەیەش بۆ پاڵپشتی بەردەوامی بەرهەمی ناوخۆیی، تەنها ڕێژەی پێنج لە هەزاریان وەک ڕەسمی گومرگی لێ وەردەگیرێت.

لە لایەکی ترەوە، داود جەختی لەوە کردەوە کە دەستەکە سێ ڕێکاری توندی بۆ چاودێریکردنی پڕۆژەکان گرتووەتەبەر، لەوانە پێکهێنانی تیمی مەیدانی بۆ دڵنیابوونەوە لە هەبوونی ڕاستەقینەی کارگەکان و گەیشتنی کەرەستە لێخۆشبووەکان بۆ شوێنی مەبەست و بەکارهێنانیان لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی ماڵی گشتی و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دەستکارییەک و دابینکردنی هەلی کار لە ڕێگەی پیشەسازیی نیشتمانییەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)