بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە تیایدا پێشبینی باران و هەورەبروسکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و هەورەبروسکە،لە شوێنی جیاجیا لە وڵاتدا، کە لە شەودا لە ناوچەکانی ناوەڕاستدا ڕێژەکەی زیاتر دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست جێگیر دەبن و لە ناوچەکانی باکوور و باشووریش کەمێک بەرز دەبنەوە، مەودای بینینیش لە کاتی باراندا دەبێتە (3-5) کم.
هەروەک بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: لە سلێمانی و دهۆک 22،و لە هەولێر 23،و لە نەینەوا 25، و لە کەرکوک 27،و لە ئەنبار 29،و لە دیالە و واست و سەڵاحەدین 30،و لە بەغداد 31،و لە بابل و کەربەلای پیرۆز و دیوانییە و میسان 33،و لە نەجەفی ئەشرەف و زیقار و موسەنا 34،و لە بەسرە 35 پلەی سەدی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی سێ شەممە،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و هەورەبروسکە لە شوێنی جیاجیای ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور،هەروەک لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان ساماڵ و هەندێک پەڵەهەور دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکوور و باشوور جێگیر دەبن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک دادەبەزن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران و هەورەبروسکە هەیە لە شوێنی جیاجیای ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسمان ساماڵ و هەندێک پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور جێگیر دەبن و لە ناوچەکانی باشوور کەمێک دادەبەزن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕەوشی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران و هەورەبروسکە لە شوێنی جیاجیای ناوچەکانی باکوور، و پلەکانی گەرماش بە گشتی جێگیر دەبن.