🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

كاروباری ماددە هۆشبەرەكان: هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێك و دەست بەسەر 3،5 كیلۆگرام كریستاڵ گیرا لە بابل و بەسرە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/25 21:23

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە ناوخۆییەكان و دەستبەسەرداگرتنی 3.5 كیلۆگرام مادەی كریستاڵ لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا لە پارێزگاكانی بابل و بەسرە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاندووە : لە ڕێگەی هەوڵی هەواڵگریی ناوازە و لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان لە پارێزگاكانی بابل و بەسرە توانی دوو تۆڕی ناوخۆیی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان هەڵبوەشێنێتەوە و دەست بەسەر سێ كیلۆ و نیودا بگرێت لە جۆری كریستاڵ.

ئاماژە بەوەشكراوە : چوار تۆمەتبار بە هەڵگرتنی چەكی ئاگرینی جۆراوجۆر دەستگیركراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)