🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شێخ حەمودی: چوارچێوەی هەماهەنگی ئەولەویەتەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران داناوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/25 18:59

بەغدا – INA

ئەمڕۆ شەممە شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دووپاتی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەولەویەتەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران داناوە.

لە وتارێكدا كە لە كۆڕبەندی دیالۆگی نیو مانگە پێشكەشی كرد، و لەلایەن نووسینگەی میدیایی خۆیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و بڵاویكردەوە و شێخ حەمودی ڕایگەیاند : چوارچێوەی هەماهەنگی ئەولەویەتەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران داناوە، دیارترینیان قبوڵكردنی نیشتمانی، پابەندبوون بە دیدگای مرجەعی باڵای ئایینی و گەیشتن بە باشترین بەرژەوەندییەكانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لەڕێگەی دەنگەكانی هەڵبژاردن و ژمارەی نوێنەران و هێزە نیشتمانییەكانی ناو پەرلەمانەوە دێت، ڕوونیشیكردەوە چوارچێوەكە حەز دەكات دڵنیابێت لەوەی كاندید توانای سەركەوتنی هەبێت لەو پۆستە و بەهرەمەندە لە كۆدەنگی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

لەكۆتایی ووتیشی : چوارچێوەی هەماهەنگی نوێنەرایەتی مەرجەعی سیاسی دەكات بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)