🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر پێویستی بەهێزكردنی دیناری عێراقی و درێژەدان بە چاكسازییەكان دەكاتەوە بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/25 12:17

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لە پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كردەوە لەسەر پێویستی بەهێزكردنی دیناری عێراقی و بەردەوامبوونی چاكسازییەكان.

بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پێشوازی لە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كرد كە پیرۆزبایی خۆی پێشكەش كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.

سەرۆك كۆمار :سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزباییە میهرەبانەكان دەربڕی و جەختیكردەوە : گرنگی هاوكاری نێوان دامەزراوە دراوییەكان و داراییەكان لە پشتیوانیكردن لە سەقامگیری ئابووری و گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام.

سەرۆك كۆمار جەختی : لە پێویستی بەهێزكردنی دیناری عێراقی و بەردەوامبوونی چاكسازی كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە سەرۆكایەتی كۆمار پاڵپشتی لە سیاسەتەكانی دراوی بانكەكە دەكات كە هاوكارە لە باشتركردنی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان و هاندانی گەشەكردن لە وڵاتدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)