بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی،جۆزێف عۆن،سەرۆکی لوبنان،جەختی کردەوە کە سەقامگیریی وڵاتەکەی بەشێکی دانەبڕاوە لە سەقامگیریی ناوچەکە.
"عۆن" لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتەکەمان رووبەڕووی جەنگێکی نوێ بووەتەوە،لە کاتێکدا هێشتا لە قەیرانە کەڵەکەبووەکانی رابردوو چاک نەبووینەتەوە.
هەروەك وتیشی: سەقامگیریی لوبنان بەشێکە لە سەقامگیریی ناوچەکە، و هۆشداریشی دا کە ئەو رووداوانەی لە لوبنان دەگوزەرێن تەنها لەناو سنوورەکانی وڵاتدا نامێننەوە.