بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار ،جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، بەو پێیەی ئەمە شایستەیەکی دەستوورییە و پێوسیتە دوانەکەوێت.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە : جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، چونکە ئەمە ئیستحقاقێکی دەستوورییە و دواخستن هەڵناگرێت، هەروەها بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و دەکەوێتە سەر شانی هەمووان.
هەروەک وتیشی: خێراکردن لە تەواوکردنی ئەم رێڕەوە، سەقامگیری سیاسی بەهێزتر دەکات و کارەکانی دامەزراوەکان ڕاستر و مسۆگەر دەکات، هەروەها وەڵامی خواستی هاووڵاتیانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانیانی هەبێت، بەتایبەت لەم بارودۆخە هەستیارەی کە پێویست دەکات بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بخرێنە سەرووی هەموو شتێکەوە.