🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عەراقچی: بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە سەردانی ئیسلام ئاباد و مەسقەت و مۆسکۆ دەکەم

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/24 22:59

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی "عەباس عەراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران،رایگەیاند : بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، سەردانی هەریەک لە ئیسلام ئاباد و مەسقەت و مۆسکۆ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەردانی ئیسلام ئاباد و مەسقەت و مۆسکۆ دەکەم، بە ئامانجی هەماهەنگی ورد لەگەڵ هاوبەشەکانمان سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە.

هەروەک وتیشی: دراوسێکانمان لە پێشینەی کارەکانماندان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)