🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە نووسینگەی شێخ حەمودی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/24 22:59

بەغدا – INA

ئەمڕۆ هەینی، چوارچێوەی هەماهەنگی، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، لە نووسینگەی شێخ هەمام حەمودی،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی،کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین : ئێوارەی ئەمڕۆ، چوارچێوەی هەماهەنگی ، بۆ گفتوگۆکردن و یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لە نووسینگەی "شێخ هەمام حەمودی" کۆبووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمینداریەتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڕیاریدابوو کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ هەینی دوابخات.

ئەمینداریەتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا، کە پێشتر بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردبووی، تیایدا ڕایگەیاندبوو: بڕیاردراوە کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی هەینی دوابخرێت، بە مەبەستی ڕەخساندنی کاتی زیاتر بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە ئەنجام لە چوارچێوەی وادە دەستوورییدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)