🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئاشتیی کۆمەڵایەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەسێک دەستگیردەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/24 22:41

هەولێر – INA

ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک بڵاوکردەوە کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بابەتێکی نەگونجاوی بڵاوکردبووەوە، و جەختیشی کردەوە کە ڕێکاری یاسایی لە دژی گیراوەتە بەر.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : "هاووڵاتییەک بە ناوی (عومەر جەمال) لەسەر سەکۆی (X) چەند پۆستێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان بڵاوکردووەتەوە.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە : کە مافی ئازادیی نووسین و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا پارێزراوە،و جەختیشی کردەوە کە نابێت ئەم ئازادییە بۆ تەشهیرکردن بە هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە یان تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەکاربهێندرێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار لەبەردەم یاسادا بەرپرسیار دەبێت.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لەسەر ئەم بنەمایە،ناوبراو لەلایەن پۆلیس و بەپێی فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە، و ڕێکاری یاسایی پێویست لە بەرامبەریدا گیراوەتە بەر.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)