هەولێر – INA
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تێیدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بیروڕایان دەربارەی دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە گۆڕییەوە و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و هەوڵدان بۆ هاتنەدی ئاشتییەکی گشتگیر کردەوە.