بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ هەینی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ، ئەمیری قەتەر و دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا،دواین پێشهاتی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان واشنتن و تارانیان تاوتوێ کرد.
دیوانی ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند: ئەمیری دەوڵەتی قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک ترەمپەوە پێگەیشت، کە تێیدا باس لە دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرا.
جەختیشی کردەوە: ئەمیری دەوڵەتی قەتەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، دواین پێشهاتی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان واشنتن و تارانی تاوتوێ کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمیری قەتەر لەگەڵ سەرۆک ترەمپ گفتوگۆی کردووە دەربارەی لێکەوتەکانی بارودۆخەکە لەسەر ئاسایشی دەریاوانی .
دیوانی ئەمیری قەتەر ڕاشیگەیاندوە : کە ئەمیری قەتەر لە میانی پەیوەندییەکەدا لەگەڵ ترەمپ،جەختی کردۆتەوە لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پشتگیریکردنی چارەسەرە ئاشتییانەکان.