بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی ،عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ ،جەختی کردەوە کە ، محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیران ڕێنمایی داوە بە ئاشکراکردنی بکەرانی دەستدرێژییەکەی سەر کوێت و ڕاپێچکردنیان بە دادگا.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: عەبدولئەمیر شەمەری ، وەزیری ناوخۆ ،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا کوێتییەکەی، فەهد یوسف سەباح ، وەزیری ناوخۆ ئەنجامدا، کە تێیدا تاوتێی بارودۆخی ئەو دەستدرێژییە کرا کە بەیانی ئەمڕۆ لەناو خاکی کوێتدا ڕوویدا، کە لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرابووە سەر یەکێک لە بنکە سنوورییەکان.
شەمەری "سەرکۆنەی توند و ئیدانەکردنی تەواوی خۆی بۆ ئەم کارە دوژمنکارانە و تێکدەرانە" دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی ناوزڕاندنی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان عێراق و دەوڵەتی کوێت، و گوزارشت لە سروشتی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا ناکات.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : "شەمەری " لە پەیوەندییەکەدا ، بەوەزیرە کوێتیەکەی رایگەیاندوە : کە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی،ڕێنماییداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕ بۆ زانینی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، و کارکردن بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی تێوەگلاون و بەدواداچوون و رثێچکردنیان بە دادگا.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : هەردوولا لە کاتی پەیوەندییەکەدا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات، و بەهێزکردنی هەوڵەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە.