بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی گرژییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هێزەکانی نیشانی دەدات دەچنە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز.
نرخی گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بە بڕی 1.23 دۆلار یان 1.17% بەرزبووەوە و گەیشتە 106.3 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە هەمان کاتدا گرێبەستە ئایندەییەکانی نەوتی خاوی تێکساسی ڕۆژئاوا بە بڕی 1.07 دۆلارە و واتا 1.12% بەرزبووەوە و گەیشتە 96.92 دۆلار.
دوێنێ پێنجشەممە، هەردوو جۆرەکەی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا زیاتر لە 3% قازانجیان کرد و نرخەکەیان 5 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک زیادیکرد، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بەرپەرچدانەوەی چەند ئامانجێک لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەکانەوە لە ئاسمانی تاران.
سەرچاوە: عەرەبیە