🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فیحان پشتگیری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دووپاتدەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/24 16:26

بەغداد – INA

ئەمڕۆ هەینی"عەدنان فیحان دلێمی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ڕێڕەوی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ڕووی یاسادانان و چاودێرییەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : "عەدنان فیحان دلێمی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران،لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە "عەدنان درجال" سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد،لەدیدارێکدا باس لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی کەرتی وەرزش کرا، لە ڕێگەی دابینکردنی ژینگەیەکی پشتگیریکار کە یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئامادەییەکی شایستە بە ناوی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "فیحان" دەستخۆشی لەو دەستکەوتە وەرزشییە کرد کە شێرەکانی ڕافیدەین بەدەستیان هێناوە بە سەرکەوتنیان بۆ کۆتاییەکانی مۆندیالی 2026.

جەختیشیکردەوە : کە ئەم دەستکەوتە وێستگەیەکی مێژووییە لە کاروانی تۆپی پێی عێراقدا، و بەرەنجامی هەوڵە بەردەوامەکان و پلاندانانی تۆکمەیە.

"فیحان"ئاماژەی بەوەشکرد: ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ئەم ڕێڕەوە لە ڕووی یاسادانان و چاودێرییەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەردەوامیی دەستکەوتەکان و پشتگیریکردنی ئامادەییەکی ڕکابەرانەی کاریگەر کە گوزارشت لە پێگەی عێراق بکات لەهەنگاونان بەئاراستەی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)