بەدواداچوون - INA
توێژەرانی ڕووسیا نەوەیەکی نوێ لە پشکنینی خێرایان پەرەپێداوە بۆ دەستنیشانکردنی جەڵتەی دڵ (سستبوونی ماسولکەکانی دڵ)، کە دەتوانێت تەنها لە ماوەی شەش خولەکدا نەخۆشییەکە ئاشکرا بکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "تاس" کە لە زاری پەیمانگای مۆسکۆ بۆ فیزیا و تەکنەلۆژیا گواستوویەتییەوە، ئەم پشکنینە نوێیە لە ڕووی وردی و هەستیارییەوە 45 جار لە پشکنینە باوەکانی ئێستا باشترە.
نهێنی ئەم پشکنینە چییە؟
”ئەلێکسی ئۆرۆلۆف" گەورە توێژەر لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا ڕایگەیاند: پشکنینە خێراکان هەمیشە کێشەی ئەوەیان هەبووە کە یان دەبێت سادە و خێرا بن یان ورد بن، بەڵام ئێمە توانیممان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین،و ئێمە زنجیرە نانۆییەکانمان بەکارهێناوە کە لە ناو کایەیەکی موگناتیسیدا چالاک دەبن.
زانایان ڕوونیانکردۆتەوە : کە خێرایی لە دەستنیشانکردنی جەڵتەی دڵ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر مانەوەی نەخۆش هەیە، و ڕێگاکانی ئێستا 30 بۆ 60 خولەکیان دەوێت و پێویستیان بە ئامێری تایبەت و پزیشکی شارەزا هەیە، هەروەها پشکنینە خێرا باوەکانیش زۆرجار ئەنجامی هەڵە دەدەن.
چۆن کار دەکات؟
زانایان هەستەوەرێکیان دروستکردووە کە لە گەردیلەی زۆر وردی "ئۆکسیدی ئاسن" پێکهاتووە. ئەم گەردیلانە بە جۆرە دژەتەنێکەوە بەستراون کە دەتوانن پڕۆتینی (H-FABP) بناسنەوە،و ئەم پڕۆتینە لە یەکەم کاتژمێری تووشبوون بە جەڵتەی دڵدا لە ناو خوێندا دەردەکەوێت.
کاتێک ئەم زنجیرە نانۆییانە دەخرێنە بەر کایەیەکی موگناتیسی، دەست دەکەن بە جوڵاندنی خوێنەکە و ئەمەش وا دەکات کارلێکەکە بە خێراییەکی زۆر ئەنجام بدرێت، و ئەم تەکنەلۆژیایە نەک هەر خێرایە، بەڵکو تێچووی دروستکردنیشی کەمە و دەکرێت بە باترییەکی ئاسایی کار بکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا ئەم پشکنینە ببێتە ڕێگەیەکی هەرزا و متمانەپێکراو کە تەنها بە یەک دڵۆپ خوێن، چەندین نیشانەی تێکچوونی دڵ ئاشکرا بکات.
سەرچاوە : ئاژانسەکان