🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری جەنگی ئەمەریکا: گەمارۆی دەریایی ڕژێمی ئێران بەردەوامە؛ ئێمە هیچ پەلەمان نییە، دەبێت بڕیار بدەن

دەنگی ئەمەریکا 2026/04/24 16:26

وەزیری جەنگی ئەمەریکا پیت هێگسێت ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بە پێچەوانەی شەڕە درێژخایەنەکان، ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی لە کەمترین کاتددا بە ئامانجکانی گەیشتوە.

پیت هێگسێت، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەن کەین سەرۆکی ئەرکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی ئەفسانەیی" لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بە شێوەیەکی خێرا بە ئامانجەکانی گەیشتووە، و جیاوازیی هەیە لە شەرە درێژخایەنەکانی پێشوو.

وەزیری جەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە گەمارۆی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران. ڕاگەیاند هەندێک تێگەیشتنی هەڵە هەیە و ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو کەشتیانەی کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە یان بۆ بەندەرەکانی ئەو وڵاتە دەڕۆن یان لێوەی دێن، ڕاگیراون.

هێگسێت ڕەخنەی لە کارەکانی ڕژێمی ئێرانیش گرت و گوتی "ئێرانیەکان وەکو دزەدەریایەکان کار دەکەن و هیچ شتێک کۆنترۆڵ ناکەن." ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کەشتیانەی لەلایەن ئێرانەوە راگیراون، نە ئەمەریکایین و نە ئیسرائیلین.

وتیشی "هەر کەشتییەک بە چەند کلاشینکۆف و پاپۆڕێکی خێرا دەتوانرێت بگيرێت، و ئەمە پیشان دەدات هەر کەسێک دەتوانێ بە ئاسانی ئەم کارە بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)