بەدواداچوون - INA
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە پێویستە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوەبچن.
ماکرۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەبێت گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی ڕێکخراو بن، نەک لە ڕێگەی گەمارۆیەکی ئامانجدار یان شتی لەو شێوەیە.
وتیشی: دەمانەوێت گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە هەردوو دۆسیەی ئەتۆمی و مووشەکی بەردەوام بن