بەدواداچوون – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ئەو ڕێکارانەی سەبارەت بە گەرووی هورمز گیراونەتە بەر، بە تەواوی یاسایین.
ئیسماعیل بقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو ڕێکارانەی سەبارەت بە گەرووی هورمز گیراونەتە بەر بە تەواوی یاسایین، جەختیشی کردەوە کە ئێران وەک دەوڵەتێکی کەناراو، مافی خۆیەتی لە کاتی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییەکەی، ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی گەرووی هورمز.
بقائی وتیشی: ئەم بڕیارانە لە بارودۆخێکدا دراون کە ئێران لە ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ ڕۆژی جەنگدا، زیانی گەورەی بەرکەوتووە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئەم ڕێڕەوەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئامانج لەم ڕێوشوێنانە دۆزینەوەی میکانیزمێکە کە تێپەڕبوونی سەلامەت و بەردەوام لە گەرووەکەدا دەستەبەر بکات، و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە لە بەڕێوەبردنی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییەدا