بەغدا - INA
کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕۆژانەکانی نێوان بەغدا و بەیروت لە ٢٨ی نیسانی ئەم مانگەوە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیاکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، هاتووە: گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆ و ڕۆژانەکانیهێڵی ئاسمانی عێراقی لە نێوان بەغدا و بەیروت لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی نیسانەوە دەستپێدەکەنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی کۆمپانیاکەیە بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکانی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئاسمانییەکان لەگەڵ پایتەختەکانی ناوچەکە، بە جۆرێک کە خواستەکانی گەشتیاران دابین بکات و بژاردەی نەرمتر و ئاسوودەتر بۆ گەشتکردن بڕەخسێنێت.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: دەتوانن لە ڕێگەی نووسینگە فەرمییەکانمانەوە یان لە ڕێگەی ماڵپەڕی حیجزکردنی ئەلیکترۆنییەوە بە ئاسانی حیجز بکەن.
هەروەها وتیشی: ئاگادارتان دەکەینەوە کە نووسینگەکانمان ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو پێشوازیتان لێ دەکەن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.
ژمارەی خزمەتگوزاریی کڕیاران:
5511
0783 600 0600
(بەدرێژایی ٢٤ کاتژمێر)
ماڵپەڕی حیجزکردنی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی کلیککردن لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە
https://www.iraqiairways.com.iq/