بەدواداچوون - INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرکردنی فەرمانی بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا ڕاگەیاند بۆ تەقەکردن لە هەر بەلەمێک کە مین لە گەرووی هورمزدا بچێنێت.
ترەمپ لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: دوودڵ نابین لە تەقەکردن لەو بەلەمانەی کە مین لە گەرووی هورمزدا دەچێنن، ئاماژەی بەوەش کرد کە مینکێشە ئەمریکییەکان ئێستا سەرقاڵی پاککردنەوەی گەرووەکەن لە مینەکان.
هەروەها وتیشی: فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا داوە تەقە لە هەر بەلەمێک بکەن کە مین لە گەرووی هورمزدا بچێنێت