🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

واشنتن ئەمڕۆ میوانداری گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی داگیرکەر دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/23 11:08

بەدواداچوون – INA

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە میوانداری گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی داگیرکەری دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە واشنتن گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی داگیرکەر بە چاودێری ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بەیروت بە نیازە داوای درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە بکات کە لە ١٧ی نیسانەوە دەستیپێکردووە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە.

دوای دوو ڕۆژ لە گەڕی یەکەمی گفتوگۆکان، ئەمریکا ئاگربەستێکی دە ڕۆژەی لەو جەنگەدا ڕاگەیاند کە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە ٢٤٠٠ کەس لە لوبنان و ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک کەس.

لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، هاوشێوەی گەڕی پێشوو، مارکۆ ڕووبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، یەحیئیل لیتەر باڵیۆزی ئیسرائیلی داگیرکەر لە واشنتن، و نەدا حەمادە مەعوەز باڵیۆزی لوبنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەشدارن، بە ئامادەبوونی میشێل عیسا باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان.

هەروەها بەپێی وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمجارە مایک هوکابی،باڵیۆزی ئەمریکا لە (ئیسرائیل) ئامادەی گفتوگۆکان دەبێت.

سەرچاوەیەکی فەرمیی لوبنانی دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند: لوبنان داوای درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکات کە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت، بۆ ماوەی مانگێک، لەگەڵ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی تەقاندنەوە و وێرانکاری لەو ناوچانەی سوپای ئیسرائیلی تێدایە و پابەندبوون بە ئاگربەستەوە.

جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکان بەردەوامن بۆ درێژکردنەوەی وادەی ئاگربەست. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی،عەون وتیشی: ئەو دانوستانانەی ئامادەکارییان بۆ دەکرێت، بنەماکەیان ڕاگرتنی تەواوەتی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی ئیسرائیلە لە خاکە لوبنانییەکان.

لەلایەکی دیکەوە، ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ئاگربەست لە لوبنان و کۆبوونەوەکەی واشنتن، ڕەنگە نەهاتبانە دی ئەگەر دەستێوەردانی فەرەنسا نەبووایە.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای ئەوە هاتن کە ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی:بەئامانجگرتنی سەربازییەکان لە لوبنان، کە سەر بە هێزەکانی یۆنیفێلن بە تاوانی جەنگ دادەنرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)