بەدواداچوون – INA
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند: نێوەندگیرە پاکستانییەکان ئاماژەی ئەرێنییان لەلایەن ئێرانەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستانەکان.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی پاکستانییەوە بڵاویکردەوە: "گەڕی دووەمی دانوستانەکان ئەگەر هەیە لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا بەڕێوە بچێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "نێوەندگیرە پاکستانییەکان دوای درێژکردنەوەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئاماژەی ئەرێنییان لە ئێرانەوە پێگەیشتووە".