بەغداد – INA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، پەسەندکردنی ڕێکارەکانی تۆماری بایۆمەتری لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە ڕاگەیاند.
کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەنجومەنی کۆمیسیاران تاووتوێی یاداشتنامەی لیژنەی یاسایی ژمارە (٩٧)ی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١٩ کردووە کە ناونیشانی (کۆنووسی لیژنەی یاسایی ژمارە ٩٧ ڕێکارەکانی تۆماری بایۆمەتری) لەسەرە، لەگەڵ هاوپێچەکانی کە بریتین لە یاداشتنامەی نووسینگەی سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژاردن ژمارە (را/٥٢٩) لە ٢٠٢٦/٤/١٤، یاداشتنامەی فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری ژمارە (٩٧) لە ٢٠٢٦/٤/١٢ و یاداشتنامەی هۆبەی ڕێکارەکان و مەشقکردن ژمارە (٥٩/ د) لە ٢٠٢٦/٤/١٢".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ڕێکارەکانی تۆماری بایۆمەتری ٢٠٢٦ کە لە کۆنووسی لیژنەی یاسایی ژمارە (٩٧) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١٩دا هاتووە"، رونیشیكردەوە: کە "کارگێڕی هەڵبژاردن ڕاسپێردراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی کۆمیسیۆن".