بەغداد - INA
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی بەرپرسێکی لە دامەزراوەی زیندانیان ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە بەرژەوەندیی ئەو لایەنە گەیاندووە کە کاری لێ دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "تیمی کار کە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی نەجەفی ئەشرەف پێکهاتبوو، چوونە لقی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی باکوور لە پارێزگاکە، و دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و وردبینی توانییان بەرپرسێک لە لقی دامەزراوەکە دەستگیر بکەن، لەسەر پاشخانی تێبینی کردنی دەستکاریکردن لە دابەشکردنی ئەو زەوییانەی بۆ توێژی زیندانیانی سیاسی تەرخانکراون."
وتیشی: "دوای تەواوکردنی پڕۆسەی وردبینی لەلایەن هۆبەی وردبینی دەرەکی لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی نەجەفی ئەشرەف، دەرکەوت کە سەرپێچی کراوە لە تەرخانکردنی (٧٤) پارچە زەوی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە یاسای دامەزراوەکە نایانگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "پڕۆسەکە لەسەر بنەمای یاداشتنامەیەکی دەستگیرکردن جێبەجێ کراوە کە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەفی ئەشرەفەوە دەرکراوە، کە تایبەتە بە بینینی کەیسەکانی دەسپاکی، و داوای تۆمارکردنی وتەی نوێنەری یاسایی هەریەک لە دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی لقی نەجەفی ئەشرەفی کردووە، و ڕاگرتنی تۆمەتبارەکە بۆ لێکۆڵینەوە بەپێی حوکمەکانی ماددەی (٣٤٠) لە یاسای سزادان."