🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دە تابلۆی سەر دیوار لە کەرخ و ڕەسافە .. قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی "گرافیتی بەغداد" تەواو کرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/22 12:29

بەغداد - INA - ئەحمەد فەراجی

سەرپەرشتیاری ڕەواقی (بصمة بغدادية)، نووسەر و شاعیر حیسام سەڕای، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی "گرافیتی بەغداد"ی ڕاگەیاند.

سەڕای لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، وتی: "قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گرافیتی بەغداد دوای تەواوکردنی دە تابلۆی هونەریی سەر دیوار لە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کە وتەی هەڵبژێردراوی ژمارەیەک لە ناودارانی بواری ڕۆشنبیری و هزری عێراقییان لەسەر نەخشێنراوە."

ئاماژەی بەوەشکرد: تابلۆکان وتەی کەسایەتییە دیارەکانی وەک: (کۆمەڵناس عەلی وەردی، کۆمەڵناس فالح عەبدولجەبار، ئەکادیمیست لاهای عەبدولحسێن، توێژەر حەیدەر سەعید، شاعیر و نووسەر فەوزی کەریم، نووسەر و ڕۆماننووس زوهێر جەزایری، کۆچکردوو لەمیعە عەباس عەممارە، نووسەر و سەرۆک وەزیرانی ساڵانی پەنجاکان محەمەد فازڵ جەمالی، و هەردوو تەلارساز ڕەفعەت چادرچی و محەمەد مەککیە) لەخۆدەگرن.

ڕوونیشیکردەوە: "بیرۆکەی پڕۆژەکە لەسەر گواستنەوەی گوتاری ڕۆشنبیری بۆ ناو کایە گشتییەکان بونیاد نراوە لە ڕێگەی ئەم ڕستە هەڵبژێردراوانەوە، تاوەکو لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدا بێت لەگەڵ جەماوەر، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە ناوەند و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان دوورن." ئاماژەی بەوەشدا: کە تابلۆکان لە شوێنە زیندووەکان و شەقامە سەرەکییەکانی وەک شەقامی ڕەشید و ئەبو نۆئاس جێبەجێ کراون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)