نێودەوڵەتی – INA
بارەگای "خاتەم لئەنبیا"، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئێران لە ئامادەباشی تەواودان لە بەر ڕۆشنایی هەڕەشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری وتەبێژی بارەگای خاتەم لئەنبیا، موقەدەم ئیبراهیم زولفەقاری بڵاویکردەوە: "ئامادەباشیمان تەواوە و دەستمان لەسەر تفهنگه لە بەر ڕۆشنایی هەڕەشەکانی ئەمریکا."
هەروەها وتیشی: "بە توندی لە ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی دەدەین وەک وەڵامێک بۆ هەر دەستدرێژییەک."