نێودەوڵەتی – INA
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی، بڵاویکردەوە کە ئێران بڕیاریداوە ئامادەی دانوستانەکانی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وڵاتی پاکستان نەبێت.
ئاژانسە ئێرانییەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە: "وەفدی دانوستانکاری ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە سبەی چوارشەممە ناچێتە ئیسلام ئاباد."
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر رۆژی سێشهممه، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی جەی دی ڤانسی جێگری دەکات بۆ پاکستان بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ ئێران.