🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترەمپ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/22 02:11

نێودەوڵەتی – INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە سەکۆی (تروس سۆشیاڵ) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاگربەستەکە بەردەوام دەکات تا ئەو کاتەی ئێران پێشنیازەکەی پێشکەش دەکات و گفتوگۆکان بە شێوەیەک لە شێوەکان کۆتاییان دێت؛ ئەمەش بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێک لەبەردەم تاران تا پێشنیازێکی یەکگرتوو بۆ دانوستان ئامادە بکات، لە سایەی ئەو دابەشبوونە توندەی لە ناو حکومەتی ئێراندا هەیە."

لە هەمان کاتدا، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە فەرمانی بە هێزە چەکدارەکان کردووە بەردەوام بن لەسەر گەمارۆکە، لەگەڵ مانەوەیان لە دۆخی "وپەڕی ئامادەباشی و توانای جوڵەکردن"، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی پەستانی سەربازییە هاوتەریب لەگەڵ ڕێڕەوە سیاسییەکەدا.

ترەمپ ڕوونی کردەوە کە ڕاگرتنی هێرشی ئەمریکا لەسەر داوای عاسیم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ڕاگرتنە کاتییە تا ئەو کاتەی ئێران دەگاتە هەڵوێستێکی یەکگرتوو.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە جیهان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان دەکات، کە ئومێدی زۆری لەسەر هەڵچنراوە بۆ دوورکەوتنەوە لە گەڕانەوەی پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەکەدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)