🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی پەرلەمان بۆ كۆچی دوایی سەید حسێن سەدر: میراتێکی کولتووری و فیکری لە بوارە جیاوازەکاندا بەجێهێشت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/21 22:35

بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەێبەت حەلبوسی، ئەمڕۆ سێشەممە سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی، سەید حسێن محەمەد هادی سەدر ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە کۆچکردوو لە بوارە جیاوازەکاندا میراتێکی کولتووری و فیکری دەوڵەمەندی لەپاش خۆی جێهێشتووە.

حەلبوسی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ساده‌ی ئال سەدر دەکەین بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، زانا جەنابی سەید حسێن محەمەد هادی سەدر، کە دوای مێژوویەکی پڕ لە بەخشین، میراتێکی کولتووری و فیکری لە بوارە جیاوازەکاندا جێهێشت."

هەروەها وتیشی: "لە کاتێکدا خەم و پەژارەی قووڵی خۆمان دەردەبڕین، لە خودای مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەریندا نیشتەجێی بکات، و سەبر و ئارامی بە کەسوکار و بنەماڵە و دۆستانی ببەخشێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)