🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەستپێکردنی تێستی پڕۆژەی ئاوی شافعییە لە دیوانییە ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/21 20:05

بەغدا - INA

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی کارکردنی تاقیکاریی (التشغيل التجريبي) پڕۆژەی ئاوی شافعییەی لە دیوانییە ڕاگەیاند.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "پڕۆژەی ئاوی شافعییە لە پارێزگای دیوانییە خراوەتە واری کارکردنی تاقیکارییەوە"، ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و زیندووەکانی پارێزگاکە و لە ماوەی ئەمساڵدا تەواو دەکرێت و دەکرێتەوە."

هەروەها ئه‌وه‌یش هاتووه‌: "پڕۆژەکە کە لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو جێبەجێ دەکرێت، ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ زیاتر لە (٥٠) هەزار کەس لە دانیشتووانی قەزای شافعییە و گوندەکانی دەوروبەری دابین دەکات"، ئاشکراشی کردووە کە "توانای بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە (١٠٠٠) مەتر سێجا ئاوە لە سەعاتێکدا، لەگەڵ هەبوونی هێڵی گواستنەوەی ئاو کە درێژییەکەی دەگاتە زیاتر لە (٩٥٠٠) مەتر."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)