🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار جەخت لەسەر پێویستیی یەکلاییکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/21 19:47

بەغدا - INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر پێویستیی یەکلاییکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان و کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و هاوکاری لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا کردەوە؛ ئەوەش لەپێناو پاڵپشتیکردنی ڕەوتی دیموکراسی.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی (النهج الوطني) کرد، کە پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش کرد."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی ئاسایش و بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان کردەوە"، هاوکات جەختیشی کردەوە لەسەر "پێویستیی یەکلاییکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان و کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و هاوکاری لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا بۆ پاڵپشتیکردنی ڕەوتی دیموکراسی."

لای خۆشییەوە موسەوی "پاڵپشتی خۆی بۆ ئاراستەکانی سەرۆک کۆمار لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و یەکڕیزیی نیشتمانی دەربڕی"، جەختیشی لە "گرنگیی بەدیهێنانی خواستەکانی ڕۆڵەکانی گەل لە ئاسایش و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیدا" کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)