یاریگا – پۆلیسی دارایی ئیتاڵیا گەورەترین تۆڕی لەشفرۆشی و سپیکردنەوەی پارەی لە شاری میلانۆ ئاشکرا کرد، کە چەندین ناوی گەورەی جیهانی وەرزشی لەگەڵ ئەو تۆڕە تێوەگلاوە. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە نزیکەی 50 یاریزانی خولی ئیتاڵی، لە نێوانیاندا یاریزانانی هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ئینتەر میلان، کڕیاری هەمیشەیی ئەم تۆڕە بوون. …