بەغدا - INA - ویسام مەلا
هەڵۆ عەسکەری، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەوەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە هاوبەشیی نێوان زانکۆکان و کەرتی تایبەت دەبێتە هۆی دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان، هاوکات ئاماژەی بە پێویستیی پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تایبەت.
عەسکەری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "بوونی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە زانکۆکان و هەبوونی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ و کۆمپانیاکاندا بە سەرپەرشتی وەزارەت، دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە قوتابیانی دەرچوو لە کەرتی تایبەتدا دابمەزرێن." ڕوونیشیکردەوە کە "کەرتی تایبەت زۆر گرنگە و حکومەت پێویستی بە بەهێزکردنی ئەو کەرتە هەیە لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و ئەو سەرچاوانەی لە وڵاتدا هەن، چ وەبەرهێنانی ناوخۆیی بێت یان دەرەکی، ئەوەش لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا."
وتیشی: "قوتابیان لە هەموو بوارەکاندا خاوەن وزە و توانایەکی گەورەن، ئەمەش لە ڕێگەی داهێنانی ئامێر و کەلوپەلی جێبەجێکارییەوە لە هەموو بوارەکاندا دەردەکەوێت."
لە کۆتاییدا وتی: "پیرۆزبایی لە زانکۆکان دەکەین بۆ هەبوونی ئەم توانا گەنجانە و بوونی ئەو کۆمپانیایانەی کە وەبەرهێنان لە بیرۆکەی قوتابیاندا دەکەن بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ و وەزارەت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترینەکان."